بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕای یەوم لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: ئامانجی ڕێککەوتنەکانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی، نیشتەجێ کردنی ملیۆنان جووی ئەمریکا و ئەورووپا لە وڵاتانی عەرەبی وەسف کردووە. لە هەمان پێوەندیدا، تێلاڤیڤ داوای لە حکومەتە عەرەبییەکان کردووە 200 ملیار دۆلار وەکوو غەرامەت بدەنە جووە عەرەبە ئاوارەکان لە هەندێک وڵاتانی عەرەبی.
ڕۆژنامەی ئەلکترۆنیکی ڕای ئەلیەوم لە وتارێکدا لە نووسینی زەهیر ئەندەر ئوس بە ئاماژە بە ئەو بابەتە نووسی: ڕێکخراوی داد و گەشەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکی دانوستانی سەدە کە بە چاوەدێری ئەمریکا خەریکە ئەنجام دەدرێت و هەروەها ڕێککەوتنەکانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ تێلاڤیڤی، دروست کردنی بەستێن بۆ نیشتەجێ کردنی ملیۆنان جووە کە لە داهاتوو بەهۆی لێکەوتەکانی گۆڕینی کەشوهەوا و کاول بوونەوەی ئەمریکا و ئەورووپا، لە ئەمریکا و ئەورووپا ئاوارە ببن و لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو مسر، عێراق، سووریا، لوبنان، مەغریب، عەرەبستان و ئیمارات جێگیر بکرێن.
زەیدان قەنائت وتەبێژی فەرمی ئەو ڕێکخراوە و لێکۆڵەری سیاسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردەوە، جەختی کرد: ئامانجی ڕێککەوتنەکانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی، نیشتەجێ کردنی ملیۆنان جووی ئاوارە لە ئەمریکا وئەورووپا لە داهاتوو و هاتنیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتانی عەرەبییە کە لەگەڵ تێلاڤیڤی سازشیان کردووە و هۆکاری ئەو کۆچانەش، گۆڕینی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لە ئەورووپا و ئەمریکایە.
ناوبراو زیادی کرد: حکومەتە عەرەبییەکان دوای ئەوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، مادەکانی دانوستانەی سەدە بە ئامانجی کردنەوەی دەروازەی وڵاتانی عەرەی بەڕووی جووە ئاوارەکان لە ئەمریکا و ئەورووپا بەڕێوە دەبەن.
ئەو ڕێکخراوە لە هەمان کاتدا زیادی کردووە: خاکی فەلەستین ڕێگای وەرگرتنی شەپۆلی کۆچی ملیۆنان جووی نوێ کە لە داهاتوودا لە ئەورووپا و ئەمریکاوە ئاوارە دەبنی، نییە. بەم پێیە، ئەمریکا بۆ بەستنی گرێبەسی نوێی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ چەند وڵاتانی عەرەبی دیکە و دروست کردنی دۆخ بۆ نیشطەجێ کردنی جووە ئاوارەکان لە ئەو وڵاتانە، ڕێگای دانوستانی سەدەی گرتووەتە بەر.
Your Comment